هاوپه‌یمانی نیشتمانی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له به‌رده‌م ئه‌لعێراقییه داده‌نێ بۆ به‌شداری كردن و نه‌كردنی له حكومه‌تی نوێ‌دا به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی
هاوپه‌یمانی نیشتمانی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی له به‌رده‌م كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دانا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریكردن و نه‌كردنی خۆی له حكومه‌تی نوێ‌دا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی یه‌كلایی بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عیززه‌ت شابه‌نده‌ر رایگه‌یاند حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێویستی به به‌شداری هه‌موو كوتله‌كان هه‌یه، بۆیه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی له به‌رده‌م ئه‌لعێراقییه داناوه بۆ ئه‌وه‌ی برِیاری خۆی بدات له به‌شداری كردن و نه‌كردنی له حكومه‌تی نوێ‌دا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی.
شابه‌نده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هاوپه‌یمانی نیشتمانی به وردی چاودێری پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌كات و چاوهرِوانی وهلاَمی كۆتایی ئه‌لعێراقییه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كردن و نه‌كردنی خۆی رایبگه‌یه‌نێ، گوتیشی ئه‌وان له نزیكه‌وه ئاگادارن ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لعێراقییه ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌ستی كردووه به گفتوگۆ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دیكه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
