ئهمرِۆ ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به‌ڵیننامه‌ی شه‌راكه‌تی نێوانیان راده‌گه‌یه‌نن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌لمان جومه‌یلی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئهمرِۆ چوارشه‌ممه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌ڵێننامه‌ی شه‌راكه‌ت له گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی راده‌گه‌یه‌نێ و دواتریش ده‌یخاته به‌رده‌م ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه لێی ئاگادار بن وكاری له سه‌ر بكه‌ن .
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه روونی كرده‌وه ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه ده‌بێته بنه‌مای سه‌ره‌كی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ قۆناخه‌كانی داهاتووی دانووستانه‌كان.
بهڵیننامهكه له‌و خالاَنهی خواره‌وه‌و چه‌ند خاڵیكی دیكه‌ش پێكدێت.
1_ به‌شداریكردنی ته‌واوی ته‌واوی كوتله براوه‌كان له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بێئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی راوه په‌راوێز بخرێت.
2_ به‌شداری نه‌كردنی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله له حكومه‌تێك كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی بكات.
3_ رێزگرتن له ده‌ستوورو رێزگرتن له ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه.
4_ كاركردن بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوور له قۆناخی داهاتوو به مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی له ساڵێك تێپهرِنهبێت.
5_ داواكاری بۆ پێداچوونه‌وه‌ی دهسهلاَتهكانی سه‌رۆك وه‌زیران و دهسهلاَتهكانی دیكه.
6_ به‌ڵێننامه‌كه ته‌واوی ده‌ست تێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌كه‌ی له عێراقیشه‌وه برِیاری له سه‌ر بدرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
7_ ئه‌و گردبوونه‌وه نوێیه ده‌رگای كراوه له سه‌ر هه‌موو كوتله‌كان و بانگهێشتی ته‌واوی كوتله‌كانیش ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
8_ ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه له به‌رچاو بگرێت كه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7 ی ئازاره، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ده‌ستووره‌وه دانی پێنراوه.
