ئه‌تروشی: رێككه‌وتنی ئه‌لعێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵوێستی كورد له حكومه‌تی نوێ‌دا لاواز ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سامی ئه‌تروشی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو لێك نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كاری گه‌ری سلبی نابێت به سه‌ر به‌شداری كردنی كورد له حكومه‌تی نوێی عێراق، به‌لاَم هه‌ڵوێستی كورد له‌و حكومه‌ته لاواز ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌تروشی رایگه‌یاند لێك نزیك بوونه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هیچ نیگه‌رانییه‌كی لای كورد دروست نه‌كردووه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی له حكومه‌تی نوێ یاخود ئه‌و لێك نزیك بوونه‌وه‌یه كاریگه‌ری سلبی هه‌بێت به سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته سیادییه‌كان، چونكه ئه‌وه پرسێكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، به دووریشی خسته‌وه حكومه‌تی نوێ به بێ به‌شداری كردنی كورد پێكبهێنرێت.
له باره‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان له نێوان ئه‌لعێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌تروشی روونی كرده‌وه كه هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان، گوتیشی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێته هۆی شكانی به‌سته‌ڵه‌كی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌تایبه‌ت كه شیعه‌و سوننه له‌و حكومه‌ته‌دا وه‌كو یه‌ك به‌شداری ده‌كه‌ن.
(كوردیۆ)
