ئه‌لعێراقییه‌و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان تاوتوێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
دوێنێ ئێواره هردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵیدا تاوتوێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌ردوولا به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر یه‌ك له رۆژ نوری شاوێس و رافیع عیساوی به وردی گفتوگۆیان له سه‌ر پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی شاندی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه رافیع عیساوی ستایشی رۆڵ و هه‌ڵوێستی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كرد بۆ ده‌رچوونی عێراق له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری و شه‌راكه‌تی نیشتمانی، له‌لای خۆشیانه‌وه ئه‌ندامانی شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دووپاتیان له سه‌ر سه‌ركه‌وتوویی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرده‌وه‌و به پێویستیان زانی حكومه‌تی نوێ هه‌موو لایه‌ك تێیدا به‌شدار بێت و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانیشی تێدا پارێزراو بێت.
جێی ئاماژه‌یه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی گۆڤاری گوڵان كه پێشتر له‌گه‌ڵ تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجامدرابوو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان وه‌ك لیستی عێراقییه زیاتر بایه‌خیان دابوو به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی مالیكی و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ لیستی كوردستانی به‌پێی پێویست به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه ده‌بێ له‌مه‌وپاش زیاتر بایه‌خ به‌وه بدرێك كه بزانین داواكاییه‌كانی لیستی كوردستانی چین.
