عوسمان: بایدن داوای له سه‌رۆك بارزانی كردووه په‌له نه‌كات له پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی
رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مه‌ریكی له سه‌ر زاری ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان بلاَویكردۆتهوه، جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له فۆنییهكهی ماوه‌ی رابردوو كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ئه‌نجامیدا، داوای له بارزانی كردووه په‌له له پرسی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی له نێوان كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی نه‌كات.
لۆس ئه‌نجلۆس له سه‌ر زاری عوسمان گواستوویه‌تییه‌وه، كه جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن به جیدی پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ولاَته یهكرگرتووهكانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك سوننه له حكومه‌تی نوێ‌دا دوور نه‌خرێته‌وه به‌ڵكو به فیعلی به‌شدار بێت له پێكهێنانی حكومه‌تدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هانی سه‌رۆك بارزانی داوه په‌له نه‌كات له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی دوو قۆڵی له نێوان كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و هاوپه‌یمانی شیعه.
رۆژنامه‌كه ده‌نووسێ ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ له یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی مالیكی و عه‌للاوی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به هه‌موو لایه‌كیان حكومه‌تی نوێ پێكبهێنن و هیچ لایه‌نێك دوور نه‌خرێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا ده‌خوازێ حكومه‌تی نوێی عێراق له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان و به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆی ساڵی 2006 له پێكهێنانی حكومه‌تی ئه‌وكاتدا به دوور خستنه‌وه‌ی سوننه‌كان كۆتایی پێنێت.
