فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ گرێده‌ده‌ن

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ گرێده‌ده‌ن
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان ئاشكرای كرد رێككه‌وتنێك له‌ نێوان هه‌ردوو كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ ئارادایه‌ بۆ گرێدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی له‌ نێوان هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به‌ تاوتێكردنی وه‌ره‌قه‌ 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی.

عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ردوو كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و هاوپه‌یمانی نیشتمانی گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی رۆژی چوار شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرێبده‌ن بۆ تاوتوێكردنی وه‌ره‌قه‌ 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، روونیشی كرده‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگ ده‌بێت به‌تیبه‌ت كه‌ راده‌ی له‌ یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌رده‌خات، جه‌ختیشی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌.

له‌ به‌شیكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان رایگه‌یاند له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا زۆر به‌ وردی خاڵ به‌خاڵی وه‌ره‌قه‌كه‌ی كوردی دێته‌ به‌ر پرس و تاوتوێكردن، گوتیشی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتردا له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌ به‌و شێوه‌ ته‌فسیڵییه‌ خاڵه‌كانی تاوتوێ نه‌كردووه‌ به‌لاَم له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی ته‌واوی خاڵه‌كان قسه‌و گفتوگۆیان له‌ سه‌ر ده‌كرێ، باسی له‌وه‌شكرد كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی نزیكه‌.
Top