سامی شۆرِش: پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كاتی پتری ده‌وێت
سامی شۆرِش ئه‌ندامی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان، رایگه‌یاند وتوێژی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان له گه‌ل لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌رده‌وامه.
سامی شۆرِش به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێسته به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئیسلامی له عێراق ره‌زامه‌ندیی له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان نیشانداوه‌و دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ش له گه‌ل لایه‌نه‌كانی دیكه به‌رده‌وامه\"".
روونی كرده‌وه\"" وتوێژه‌كانی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان له گه‌ل سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ تاوتوێ كردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" وتوێژه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام پێكهێنانی حكومه‌ت كاتی پتری ده‌وێ تا لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی كه تێیدا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداربن\""."
