فه‌رمانبه‌رێكی عێراقی برِی دوو ملیۆن و نیو دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك به‌رتیل ره‌تده‌كاته‌وه
له به‌یانێكدا ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی رایگه‌یاند، توانیویانه له رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه دوو به‌ڵێنده‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن، كه هه‌وڵیان دابوو له پێناو به ده‌ستهێنانی پرِۆژهیهكی سه‌رمایه گوزاری برِی دوو ملیۆن و نیو دۆلاری ئه‌مه‌ریكا بده‌نه فه‌رمانبه‌رێكی عێراقی.
له به‌یانه‌كه‌یدا ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاماژه به‌وه‌ده‌دا هه‌ردوو به‌ڵێنده‌ره‌كه له‌گه‌ڵ كچه فه‌رمانبه‌رێكی دیكه رێككه‌وتبوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه فه‌رمانبه‌ره بتوانێ فه‌رمانبه‌ره پیاوه‌كه فریوبدات، ئه‌م هه‌وڵه‌یشی دا بهلاَم فه‌رمانبه‌ره پیاوه‌كه ئاماده نه‌بوو ئه‌و دوو ملیۆن و نیو دۆلاره به به‌رتیل وه‌ربگرێت.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه روونی كردۆته‌وه كچه فه‌رمانبه‌ره‌كه خۆی وه‌كو نوێنه‌ری چه‌ند كۆمپانیایه‌كی لوبنانی و توركی پیشانداوه، گوتیشی هه‌ردوو به‌ڵێنده‌ره‌كه چه‌كێكی دوو ملیۆن و نیو دۆلاریان لابووه‌و له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی به‌غدا ویستوویانه به فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی بده‌ن، بهلاَم فه‌رمانبه‌ره‌كه پێش وه‌خته له ده‌ره‌وه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی لێ‌ئاگادار كردبوونه‌وه، دواتریش ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و پۆلیس هه‌ڵیان كوتایه سه‌ریان و هه‌ردوو بهڵێندهرهكهیان ده‌ستگیر كرد، به‌یانه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات جگه له دوو به‌ڵێنده‌ره‌كه چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش له پشته‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌و چه‌ند هه‌وڵێكی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی گه‌نده‌ڵی بوونه.
له كۆتاییدا به‌یانه‌كه ستایشی هه‌ڵوێستی فه‌رمانبه‌ره‌كه ده‌كات و هاوكاری و پشتگیری هاولاَتیان به هۆكاری یه‌كه‌می بنهبرِكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌زانێ له عێراق.
