عه‌بدولمه‌هدی: دژی هه‌موو هه‌وڵێكم بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مالیكی و عه‌للاوی له حكومه‌تی نوێ‌دا
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتی كرده‌وه ئه‌و دژی هه‌موو هه‌وڵێكه بۆ دوور خستنه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه یاخود دوور خستنه‌وه‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا، جه‌ختیشی له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كرده‌وه له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی و به‌شداری پێكردنی هه‌موو كوتله‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌بدولمه‌هدی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی، روونی كرده‌وه هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ته به‌رده‌وامن و پێكهێنانه‌كه‌ش له سه‌ر قه‌ناعه‌تی هه‌ردوو لا وه‌ستاوه‌و له كاتی پێویست و واده‌ی خۆیدا راده‌گه‌یه‌ندرێ.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژه به راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانییه‌تێكی چوار قۆڵی نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله و هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان له نێوان هه‌ر چوارلا به شێوه‌یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی ده‌بێت.
