به‌تیخ رێككه‌وتنێكی چوار قۆڵی له نێوان ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَو فه‌زیله‌و هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت راده‌گه‌یه‌نێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه جه‌مال به‌تیخ رێككه‌وتنێكی چوار قۆڵی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه‌ی عێراقی له نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله‌و هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت، راگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئامانجی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت.
به‌تیخ روونی كرده‌وه به‌پێی رێككه‌وتنامه‌كه ده‌سه‌لاَته‌كانی حكومه‌ت له نێوان هه‌ر چوار كوتله‌كه دابه‌ش ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی ده‌بێت، له‌وكاته‌ی پۆسته سیادییه‌كانی دیكه به‌ر هه‌ر یه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و فه‌زیله ده‌كه‌وێت، پێشبینی ده‌كرێت 10 وه‌زاره‌ت بدرێته ئه‌لعێراقییه، و 3 وه‌زاره‌تیش به‌ر فه‌زیله ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ پۆستێكی سیادی.
به‌تیخ باسی له‌وه كرد ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ته تازه كه كه برِیاره له زووترین ماوه‌دا به فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێ، ده‌ست ده‌كات به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له حكومه‌تی نوێی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌تیخ دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نییه مالیكی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
