لێژنه‌یه‌كی ئیئتیلافی نیشتمانی دیراسه‌ی وه‌ره‌قه‌ی كوردی ده‌كات
له لێدوانێكدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌بدولهادی حه‌سانی رایگه‌یاند لێژنه‌یه‌كی پیكهێنراو له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ست به دیراسه‌كردنی وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كات.
حه‌سانی كه یه‌كێكه له نزیكه‌كانی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له داهاتوویه‌كی نزیكدا لێژنه پێكهێنراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ست ده‌كات به دیراسه‌كردنی وه‌ره‌قه‌ی كوردی كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێشكه‌شی كردووه، پێشبینی ئه‌وه‌یشی كرد لێژنه‌كه به ئه‌نجامێكی ئیجابی كاره‌كانی كۆتایی پێبێنێ.
پێشتر هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ر یه‌كه‌و بۆچوونی تایبه‌تی هه‌بوو له سه‌ر خاڵكانی وه‌ره‌قه‌ی كوردی، زۆربه‌یان له‌گه‌لڕ برِوایان وایه كه وه‌ره‌قه‌كه ده‌ستوورییه‌و هه‌ندێك خاڵ نه‌بێت كه له سێ چوار خاڵ تێپهرِنابێت ده‌كرێ گفتوگۆ‌و دانووستانیان له سه‌ر بكرێت، له‌وانه‌ش پرسی دووباره كاراكردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 و یاسای وه‌به‌رهێنانی سامانه سرووشتییه‌كان.
له گرنگترین ئه‌و داواكارییانه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێشكه‌شی كردووه، وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 ی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه‌و، پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی و یاسای وه‌به‌رهێنانی سامانه سرووشتییه‌كانه.
