سه‌عدون: جگه له وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه، كورد هیچ رێككه‌وتنێكی لابه‌لای له‌گه‌ڵ هیچ كوتله‌یه‌ك مۆر نه‌كردووه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، موحسین سه‌عدون دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی پشت به وه‌رقه 19 خاڵییه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
سه‌عدون جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دانووستانه‌كانی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هیچ رێككه‌وتنێكی لابه‌لای له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و هیچ كوتله‌یه‌كی دیكه مۆر نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌و وه‌ره‌قه 19 خاڵییه ده‌ست چوونه ناوه‌وه‌ی دانووستانه‌كانی ده‌كات.
سه‌رله‌نوێ سه‌عدون هه‌ڵوێستی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی خسته روو كه به هه‌موو باوه‌رِییه‌وه داوا له سه‌رجه‌م كوتله‌كان ده‌كات به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تی نیشتمانی بكه‌ن، بێئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له كوتله‌كان دووربكه‌وێته‌وه یاخود دوور بخرێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد كوتله‌ی كوردی چاوه‌رِانی وه‌لاَمی فه‌رمی كوتله‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه كه پێشكه‌شی كردووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
