ده‌وڵه‌تی یاسا: ئاماژه گه‌لێكی ئیجابیمان له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه گه‌لێكی ئیجابی له‌لایه‌ن كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی پێگه‌یشتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هاوپه‌یمانی نیشتمانی به جیدی ده‌ست به گفتوگۆكانی ده‌كات له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان له ناویشیاندا هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانیش تایبه‌ت ده‌بن به تاوتوێكردنی وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوتله‌ی كوردی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
روونیشی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماده‌یه دانووستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بكات بۆ به‌شداریكردنی له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا.
پێشتریش چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ قبوڵكردنی داواكارییه‌كانی كورد و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
