باڵه‌ته‌یی: تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ رزگار بوونی عێراق، جێبه‌جێكردنی وه‌ره‌قه‌ی كوردییه‌

باڵه‌ته‌یی: تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ رزگار بوونی عێراق، جێبه‌جێكردنی وه‌ره‌قه‌ی كوردییه‌
له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ گولاَن ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان نه‌جیب عه‌بدوڵلاَ باڵه‌ته‌یی دووپاتیكرده‌وه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ رزگار بوونی عێراق له‌ ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، جێبه‌جێكردنی وه‌ره‌قه‌ 19 خاڵییه‌كه‌ی كوتله‌ی كوردی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانییه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا رِاده‌یه‌ك هه‌موو كوتله‌كان وه‌ره‌قه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانیان لا په‌سه‌نده‌، گوتیشی گرنگی وه‌ره‌قه‌كه‌ی كوردی له‌وه‌دایه‌ كه‌ 9 تایبه‌تن به‌ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستی عێراق.
Top