ره‌واندوزی: مالیكی تاكه‌ كه‌سه‌ راشكاوانه‌ دان به‌ چاره‌سه‌ركردنی ماده‌ی 140 و پرسی پێشمه‌رگه‌ ده‌نێ

ره‌واندوزی: مالیكی تاكه‌ كه‌سه‌ راشكاوانه‌ دان به‌ چاره‌سه‌ركردنی ماده‌ی 140 و پرسی پێشمه‌رگه‌ ده‌نێ
له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ گولاَن وته‌بێژی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فریاد ره‌واندوزی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ كات و قۆناخی ئێستادا هه‌ڵوێستی نوری مالیكی كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به‌ نیسبه‌ت كورده‌وه‌ هه‌ڵوێستێكی ئیجابی و له‌ هه‌ڵوێستی ته‌واوی ئه‌وانیدیكه‌ له‌كورد نزیكتره‌.

ره‌واندوزی رایگه‌یاند مالیكی زۆربه‌ی داواكارییه‌كانی كورد كه‌ له‌ 19 خاڵ پێكهاتووه‌ لا په‌سه‌نده‌و ته‌نیا چه‌ند خاڵێكی كه‌م نه‌بێت كه‌ ره‌نگه‌ سێ چوار خاڵ نه‌بێ ئاماده‌یی خۆیشی نیشانداوه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و خالاَنه‌دا گفتوگۆی جیدی بكات له‌گه‌ڵ كوتله‌ی كوردی.

گوتیشی مالیكی تاكه‌ كه‌سه‌ به‌ ئاشكراو راشكاوانه‌ دان به‌وه‌ ده‌نێت كه‌ پرسی پێشمه‌رگه‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ده‌ستوورین و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.
Top