به‌هۆى ناكۆكى كورد و عه‌ره‌ب سه‌رژمێری عێراق دواخرا
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى عێراقه‌وه رِایگهیاند به‌هۆى به‌رده‌وامى ناكۆكیه‌كانى نێوان و كورد و عه‌ره‌ب له شاره‌كانى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا سه‌رژمێری گشتى دانیشتوانى عێراق له‌واده‌ى دیارى خۆیدا ئه‌نجام نادرێت كه برِیار بو له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت دوا ده‌خرێت بۆ 5ـى كانونى یه‌كه‌م.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق كه‌نه‌یویست ناوى خۆی ئاشكرا بكات رِایگهیاند:
دواى ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى پلاندانان برِیار درا كه سه‌رژمێری گشتى له‌واده‌ى خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت و دوابخرێت بۆ سه‌ره‌تایی مانگى كانونى یه‌كه‌م.
گوتیشى: هۆكارى دواخستنى سه‌رژمێری گشتى عێراق له‌واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا دهگهرِێتهوه بۆ ناكۆكى نێوان كورد و عه‌ره‌ب له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌تایبه‌ت هه‌ردو شارى نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك.
شایانى باسه پێش چه‌ند رِۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه‌به‌سه‌رچوى عێراق رِایگهیاند كه سه‌رژمێری له‌واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا بهرِێوهدهچێت و دواناكه‌وێت.
