روبێعی میكانیزمی كاندید كردنی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرا ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی نه‌سار روبێعی دووپاتیكرده‌وه كاندید كردنی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، له سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی بووه، نه‌ك له سه‌ر میكانیزمێكی نوێ یاخود رێككه‌وتنێكی نوێ له نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی سه‌دری.
روبێعی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه جگه له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله، هیچ یه‌كێك له پێكهاته‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی لارییان نه‌بوو له سه‌ر كاندید كردن و شێوازی كاندید كردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، روونیشی كرده‌وه ئاماده نه‌بوونی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله له میانی كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی هیچ كاریگه‌رییه‌ك یاخود دڵه‌راوكێیه‌كی له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی دروست نه‌كرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌رانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی ته‌واو بوو، نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن و میكانیزمێكی تازه له نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سه‌درییه‌كان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ن به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوتله براوه‌كانی دیكه به ئامانجی په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا.
