عوسمان: پێویسته ئه‌مه‌ریكا هانی عێراقییه‌كان بدات بۆ شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی بشكێندرێ پێویسته ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست بخاته ناو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی بشكێندرێ راسته‌وخۆ ده‌ست بخاته ناو پێكهێنانی حكومه‌ت، عوسمان گوتی داواكه‌ی زێباری له جێیه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان پشتگیری لێده‌كات و به‌و ئاراسته هه‌نگاو ده‌نێت بهلاَم تا ئێستا نه‌بۆته فه‌رمی.
عوسمان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا ئاسه‌واری باشی ده‌بێت و ده‌توانێ لایه‌نه‌كان بخاته جووڵه‌و هه‌ڵوێستی تازه بگرنه به‌ر، له باره‌ی داواكارییهكیه زێباریش عوسمان روونی كرده‌وه داواكه به سیهتێكی فه‌رمی پێشكه‌ش كراوه بۆیه پێویسته حكومه‌تی عێراق گرنگی به‌و داواكارییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بدات و پشتگیری لێبكات.
