ئاد میلیباند: به‌ژدارى كردن له جه‌نگى عێراق گه‌وره‌تیرن هه‌ڵه‌ى به‌ریتانیایه
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا له‌میانى پێشكه‌ش كردنى وتارێك له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كى زۆر له‌لایه‌ن گرانى پارته‌كه‌ى به‌ژدارى كردنى ولاَتهكهى له‌جه‌نگى عێراق به‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ناوبرد.
(ئاد میلیباند) سه‌رۆكى نوێی پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا رِایگهیاند:
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ى به‌ریتانیا به‌ژدارى كردن بو له جه‌نگى عێراق له‌سه‌رده‌مى فهرمانرِهوایی (تۆنى بلێر)ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كاته‌ى به‌ریتانیا و (گۆردن براون).
ئاد میلیباندى ته‌مه‌ن 40 ساڵ كه بچوكترین سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ریتانیایه هۆكارى دابه‌زینى ئاستى جه‌ماوه‌رى پارته‌كه‌ى گهرِاندهوه بۆ به‌ژدارى كردنى به‌ریتانیا له جه‌نگى عێراق كه بوه هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى پارته‌كه‌ى بهرِێژهى نزیكه‌ى 5 ملیۆن ده‌نگده‌ر.
چاودێرانى سیاسی هۆكارى قه‌یرانى دارایی به‌ریتانیا دهگهرِێننهوه بۆ به‌ژدارى كردنى ئه‌و ولاَته له جه‌نگى عێراق له ساڵى 2003 كه به‌هاوكارى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى عێراقیان له‌سه‌ر حوكم لابرد.
