سەركردەیەكی حیزبی بەعس: دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا رژێمی ئێستای عێراق ده‌رووخێم
له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌رییه نیوز سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا عیززه‌ت شابه‌نده‌ر دووپاتیكرده‌وه به‌م دواییانه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا چاوی به سه‌ركرده‌ی حزبی به‌عس له عێراق مه‌حه‌مه‌د یونس ئه‌حمه‌د كه‌وتووه‌و داوای لێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به كاری سیاسی بدات بگه‌رِێته‌وه عێراق.
شابه‌نده‌ر باسی له‌وه كرد له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا چاوی به یونس ئه‌حمه‌د كه‌وتووه، داوایشی لێكردووه بگه‌رِێته‌وه عێراق، له به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د پێی راگه‌یاندووه گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ عێراق په‌یوه‌نده به مانه‌وه‌و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، گوتیشی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی به یونس ئه‌حمه‌د چاوپێكه‌وتنێكی سیاسی بوو به‌و پێیه‌ی ئه‌و به سیفه‌تی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس له په‌رله‌مانی عێراق چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
شابه‌نده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یونس ئه‌حمه‌د به فشاری هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هه‌وڵی خۆی بووه بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌رِ به ئه‌حمه‌د بێنێ ئه‌زموونی ئێستای عێراق ئه‌زموونێكی عێراقییه و پێویسته ئه‌و بگه‌رِێته‌وه ناو ئه‌و ئه‌زموونه عێراقییه كه ته‌واو پشت ئه‌ستووره به ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ولاَتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه.
شابه‌نده‌ر ئاشكرایكردیونس ئه‌حمه‌د له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا زۆر له خۆ بایی بوو، پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌و ده‌گه‌رِێته‌وه عێراق و رژێمی ئێستای عێراق ده‌روخێنێ و رژێمێكی دیكه داده‌مه‌زرێنێ.
جێی باسه مه‌حه‌مه‌د یونس ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 60 ساڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی قوتری حزبی به‌عسی عێراقی و جێگری ئه‌مینداری نهێنی حزبی به‌عس بوو له سه‌رده‌می سه‌دام حسین، له ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ 150 ئه‌ندامی دیكه‌ی به‌عس كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست و له‌گه‌ڵ باڵی عیززه‌ت دوری جیابوونه‌وه.
