فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌ت ناكات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی بالاَ و ئه‌لعێراقییه بكشێنه‌وه
دوێنێ ئێواره كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌ی خۆی هێنا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا برِیاردا كوتله‌كه به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی عێراق نه‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له ئه‌نجووومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بكشێنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند، كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره‌دا به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی نیشاندا، كه به‌شداری له حكومه‌تێك ناكات ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له حكومه‌ته‌كه‌دا بكشێنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی دووپاتی كردۆته‌وه به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوو ناكات ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقییه به‌شدار نه‌بێت، گوتیشی ئێستا دانووستانه‌كان به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێن كه حكومه‌تی داهاتوو له نێوان ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێكبهێنرێت.
پێشتریش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی به هه‌ریه‌ك له عه‌ممار حه‌كیم و ئه‌یاد عه‌للاوی راگه‌یاندبوو كه كورد به‌شداری له حكومه‌تێك ناكات ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و ئه‌لعێراقییه به‌شدار نه‌بن.
