تاڵه‌بانی له هه‌وڵدایه كۆتایی به دانیشتنه كراوه‌كانی په‌رله‌مان بێنێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵده‌دا داوا له سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان فوئاد مه‌عسوم بكات بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران بكات بۆ گرێدانی كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی په‌رله‌مان و كۆتایی هێنان به دانیشتنه كراوه‌كان.
كوتله سیاسیه‌كان به‌رده‌وامن له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، به ئامانجی په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا.
دوێنێ ماوه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی پێهات بێئه‌وه‌ی یه‌ك دانیشتنی فه‌رمی خۆی جگه له دانیشتنێكی كراوه له 14 ی حوزه‌یران ببه‌ستێت.
له 7 ی ئازاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدرا، له 14 ی حوزه‌یرانیش یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی گرێدا‌و تێیدا وه‌كو به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ئه‌ندامی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم وه‌كو سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
