واشنتۆن به فه‌رمی رایگه‌یاند پشتگیری له هیچ لایه‌نێكی عێراقی ناكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی سپی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی تاوتوێی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له دوا پێشهاته‌كانی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراقیان كردوو به پێویستیشیان زانی كوتله‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت، بایدن جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه پێویسته هه‌رچوار كوتله براوه‌كه به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه‌و هه‌ڵوێستی نیشتمانیانه‌ی خۆیان بنوێنن و سازش بۆ یه‌كتری بكه‌ن، گوتیشی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به پێویستی ده‌زانێ ده‌ستوور یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت بێت و ده‌سه‌لاَته‌كان له نێوان كوتله‌كاندا به پێی ده‌ستكه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن و بنه‌ماكانی ده‌ستوور دابه‌ش بكرێن.
له به‌شێكی دیكه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بایدن دووپاتیكرده‌وه ولاَته‌كه‌ی پشتگیری هیچ لایه‌نێكی دیاری كراوی عێراقی ناكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی فه‌رمی واشنتۆنه سه‌باره‌ت به پشتگیری نه‌كردنی هیچ لایه‌نێكی عێراقی، پێتر ده‌نگۆی جیاجیا هه‌بوو له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له مالیكی یاخود له عه‌للاوی ده‌كات.
