حه‌رب: برێمه‌ر سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كی بێده‌نگ هه‌ڵده‌گرن سووك كرد
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پسپۆری یاسایی تاریق حه‌رب، رایگه‌یاند سزای ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كی بێده‌نگ هه‌ڵده‌گرێ له سه‌ر ده‌می حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكی له عێراق پۆڵ برێمه‌ر هه‌موار كرا به‌شێوه‌یك سزاكه‌ی زۆر سووكتر بوو له‌و سزایه‌ی له سه‌ر ده‌می رژێمی پێشوو به‌سه‌ر هه‌ڵگری چه‌كی بێده‌نگ ده‌سه‌پێندرا.
حه‌رب روونی كرده‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كی بێده‌نگی هه‌ڵگرتبووایه‌و یاخود له ده‌ستی بینرابووایه له سه‌رده‌می به‌عس سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرا، به‌لاَم دواتر دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003 و له سه‌رده‌می پرۆسه‌ی ئازادی عێراق كه تێیدا پۆڵ برێمه‌ر وه‌كو حاكمی مه‌ده‌نی دانرا، سزاكه بۆ زیندانیكردنی شه‌ش ساڵ تا حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
باسی له‌وه‌شكرد له كاتی ئێستادا توندترین سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كی بێده‌نگ و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی ئار بی جی هه‌ڵده‌گرن زیندانی كردنی هه‌تا هه‌تاییه، حه‌رب گوتی سوككردنی سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كی بێده‌نگ و پۆڵینه تایبه‌تییه‌كانی چه‌ك هه‌ڵده‌گرن كاریگه‌ری سلبی هه‌یه به‌سه‌ر ته‌شه‌نه كردنی ئه‌و جۆره چه‌كانه كه به‌هۆیه‌وه كوشتنێكی زۆرتر بلاَوه‌ی كردووه.
