كونسوڵی ئێران: كارده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنی پاسه‌پۆرت بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ردانی له نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان
له لێدوانێكدا كونسوڵی ئێران له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان عوزێم حسێنی رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام دایه، هه‌روه‌ها ئاستی ئاڵوگۆرییه بازرگانییه‌كان له نێوان عێراق و ئێران ده‌گاته 6 ملیار دۆلار، به‌شێوه‌یك 70% ی ئه‌و ئاڵوگۆرییه بازرگانیانه له نێوان ئێران و حكومه‌ت هه‌رێم دایه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا حسێنی دووپاتیكرده‌وه ولاَته‌كه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه دایه هاتوچۆی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان كراوه‌تر بكات به‌شێوه‌یك هاولاَتیان بتوانن بێ پاسه‌پۆرت سه‌ردانی ئه‌نجام بده‌ن، به‌تایبه‌ت هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان بێئه‌وه‌ی پاسه‌پۆرتیان هه‌بێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن، گوتیشی كارده‌كه‌ین بۆ سرِینه‌وه‌ی پاسه‌پۆرت بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ردانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
pukmedia
