ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی له ناو ئیئتیلافی نیشتمانی بكشێته‌وه
سه‌رچاوه نزیكه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عه‌ممار حه‌كیم له‌ناو ئیئتیلافی نیشتمانی بكشێته‌وه.
حه‌كیم هه‌ڵوێستی خۆی دووپاتكردۆته‌وه به‌شداری له حكومه‌تێك ناكات ئه‌گه‌ر تێیدا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی به‌شداری له‌و حكومه‌ته نه‌كات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته تازه‌یه‌ی حه‌كیم له‌و كاته‌دێت كه له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ره‌وتی سه‌درو ئیئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هاتۆته ئاراوه‌و ره‌وتی سه‌در پشتگیری خۆی بۆ كاندید كردنی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كشاندۆته‌وه.
لێره‌و له‌وێ ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی راگه‌یاندووه كورد به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوو ناكات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پێكهێنانی حكومه‌تدا بكشێنه‌وه.
