په‌رله‌مانتارێك: ته‌نیا لایه‌نی سوننه ره‌تی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌كه‌نه‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاسیا ئه‌حمه‌د دووپاتیكرده‌وه سوننه‌ی عێراقی تاكه لایه‌نه ره‌تی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق ده‌كاته‌وه كه برِیاره پرۆسه‌كه له 24 ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ.
ئاسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زۆربه‌ی پارێزگا سونییه‌كان له‌وانه‌ش پارێزگاكانی موسڵ و سه‌لاحه‌دین و دیاله پێچه‌وانه‌ی پارێزگا شیعی و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دژی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانن، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه گوایه هێشتا نه‌توانراوه پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه كه دواجار پرسی گۆرِینی دیمۆگرافی لێده‌كه‌وێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه تا ئێستا ئه‌و كوتلانه‌ی به جیدی ره‌تی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌یه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ره‌تی پرۆسه‌كه ده‌كه‌نه‌وه ترسیان هه‌یه له حه‌قیقه‌تی دیمۆگرافی و واقیعی پارێزگاكان، گوتیشی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌ی تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه.
هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌وه ده‌ترسن قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان له ده‌ست بده‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ش ترسیان له‌وه‌یه به‌هۆی ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌كه ئاگری تائیفی ولاَت بگرێته‌وه، پرۆسه‌كه ده‌بوو له ساڵی 2007 ئه‌نجامدرابووایه به‌لاَم لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان داوای دواخستنیان كرد، دواتر له ساڵی 2009 جارێكی دیكه دواخرایه‌وه بۆ 24 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ.
