نوجێفی: ئه‌گه‌ر رێگه له ئه‌لعێراقییه بگیردرێت حكومه‌ت پێكبهێنێ، عێراقییه هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت
له لێدوانێكدا سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئوسامه نوجێفی هۆشداریدا ئه‌گه‌ر كۆسپ بخرێته به‌رده‌م كوتله‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رێگری بكرێت له‌و مافه ده‌ستوورییه‌ی به ده‌ستیهێناوه ئه‌وا كوتله‌كه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ.
نوجێفی رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌و به وردی چاودێری ئه‌و هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌كات، دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌لعێراقییه به هیچ شێوه‌یه‌ك له مافه ده‌ستوورییه‌كانی سازش ناكات و دژی ئه‌و هه‌ولاَنه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه كه رێگه ده‌گرن كوتله‌كه‌ی به ئاشتیانه ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌لاَت بكات.
دوو رۆژ له‌مه‌و به‌ر سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ماوه‌ی پێنج رۆژیان دانا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، كه پێده‌چێت له نێوان نوری مالیكی و عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌كلایی ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كه برِیاره له 24 ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، نوجێفی نه‌یاری خۆی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له مانگی داهاتوو ده‌ربرِی و به پێویستی زانی بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت به‌تایبه‌ت كه هێشتا عێراق له رووی ئه‌منییه‌وه جێگیر نه‌بووه به‌تیبه‌تر كه هه‌ندێك له پارێزگاكان له‌وانه‌ش كه‌ركوك و موسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار كێشه‌كانیان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵ و ئه‌نبارو سه‌لاَحه‌دین به یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌و برِیاریاندا به‌شداری پرۆسه‌كه نه‌كه‌ن.
نوجێفی راشیگه‌یاند به‌شداری نه‌كردنی ئه‌و پارێزگایانه له پرۆسه‌كه ده‌بێته هۆی دواخستنی پرۆسه‌كه له سه‌رجه‌م عێراق.
