ره‌واندوزی: زۆربه‌ی كوتله‌كان ترسیان هه‌یه‌ له‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی كارنامه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان

ره‌واندوزی: زۆربه‌ی كوتله‌كان ترسیان هه‌یه‌ له‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی كارنامه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ سه‌ر لیستی هاپویه‌مانی كوردستانی فریاد ره‌واندوزی دووپاتیكرده‌وه‌ تا ئێستا هیچ كوتله‌یه‌كی عێراقی به‌ فه‌رمی وه‌لاَمی كارنامه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی نه‌داته‌وه‌.

كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كارنامه‌ی خۆی كه‌ له‌ 19 خاڵ پێكهاتووه‌ پێشكه‌ش به‌ كوتله‌ سیاسییه‌كانی عێراقی كردووه‌، تا ئێستاش به‌ فه‌رمی وه‌لاَمی نه‌دراوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی لابه‌لا هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی كوتله‌ سیاسییه‌كان هه‌ر یه‌كه‌و به‌جۆرێك قسه‌و لێدوان له‌ سه‌ر ئه‌و كارنامه‌یه‌ ده‌كات، به‌لاَمتا ئێستا هیچ كوتله‌یه‌ك به‌ فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی رانه‌گه‌یاندووه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ره‌واندوزی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ زۆربه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كان ترسیان هه‌یه‌ له‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی كارنامه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان.
- pukmedia
Top