عه‌للاوی: ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ له عێراق حكومه‌تێك پێكبهێنرێت ئێران نیگه‌ران بكات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی رایگه‌یاند ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پلانێكی روون و دیاری نییه له سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و به ته‌واوه‌تیش نایه‌ته ناو پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایانه‌وێ حكومه‌تێك له عێراق پێكبهێنرێت كه ولاَتانی هه‌رێمایه‌تی و ناوچه‌كه نیگه‌ران بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌للاوی دووپاتی له سه‌ر قسه‌كانی خۆی كرده‌وه كه گوتبووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌ی له عێراق ئه‌نجامداوه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ناروونی پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌رِانده‌وه، گوتیشی هه‌ر ئه‌مه وایكرد ئاستی هێزی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه پاشه‌كشه بكات و قورسایی خۆی له ده‌ست بدات.
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ به ده‌ست هێنانی پشتگیری پشت به سوریا نابه‌ستێت، روونیشی كرده‌وه ئێستا سوریا ده‌یه‌وێ چاو به كارته‌كانی خۆی دابخشێنێته‌وه سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی عێراقی، باسی له‌وه‌شكرد ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ حكومه‌تێك له عێراق پێكبهێنرێت ئێران نیگه‌ران بكات.
سه‌باره‌ت به رۆڵی ولاَتانی عه‌ره‌بی عه‌للاوی تیشك خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا رۆَڵی ولاَتانی عه‌ره‌بی له عێراق كۆبۆته‌وه و هه‌موو لایه‌كیان ده‌یانه‌وێ له‌و دۆسییه‌دا رۆڵ ببینن.
