ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی نیشتمانی پێشبینی ده‌كرێت پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌رۆكی ئه‌ركان بدرێته كورد
ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی نیشتمانی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نه‌خیل ئاشكرایكرد نیمچه رێككه‌وتنێك له نێوان كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ هه‌مان پۆست ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كانی حكومه‌تی نوێی به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا نیمچه رێككه‌وتنه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و سیاسه‌تی ستراتیژی بۆ ئه‌یاد عه‌للاوی بێت، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی روونیشی كرده‌وه دۆسییه‌ی ئه‌منی له ناویشیاندا سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان به هاوبه‌شی له نێوان هه‌لادوولادا ده‌مێنێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی باسی له‌وه‌شكرد رافع عیساوی هه‌روه‌كو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه هه‌روه‌ها هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌بێت، پێشبینی ئه‌وه‌یشی كرد سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌ركان و وه‌زاره‌تی دارایی به‌ر كورد بكه‌وێت، تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مان دانیشتنێكی دیكه گرێده‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی.
