سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئیئتیلافی نیشتمانی، سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌لعێراقییه‌، و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كورد

سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئیئتیلافی نیشتمانی، سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌لعێراقییه‌، و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كورد
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ له‌ لیستی ئه‌لعێراقییه‌ مه‌حه‌مه‌د ده‌عمی ئاشكرایكرد سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق رێككه‌وتنێكی دیكه‌ بۆ دابه‌شكردنی هه‌ر سێ پۆسته‌ سیادییه‌كه‌ له‌ نێوان كوتله‌كان هاتۆته‌ ئارا.
ده‌عمی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌م هه‌وڵه‌ نوێیه‌ له‌ نێوان كوتله‌كان به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌ بۆ ده‌رچوونی عێراق له‌ ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێدا، گوتیشی رێككه‌وتنه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئیئتیلافی نیشتمانی له‌ ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی، سه‌رۆك كۆمار بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ كورد بێت.
ناوبراو روونی كرده‌وه‌ ئێستا پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت خه‌ریكه‌ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، گوتیشی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافی نیشتمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هێزترین كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی چانسی كه‌م بۆته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی.
ده‌عمی باسی له‌وه‌شكرد له‌م هه‌فته‌یه‌دا چاوه‌رِوان ده‌كرێت په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵب1اردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆك وه‌زیران.
Top