بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مرِۆ ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتیلافی نیشتمانی كۆده‌بنه‌وه
برِیار بوو ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدێكی دیاریكراو له نێوان هه‌ردوولا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی رایگه‌یاند به هۆی ته‌واو نه‌بوونی چه‌ند رێوشوێنێكی تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر پێنجی دوای عه‌سری ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه دواخرا.
چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرِۆدا پرسی تاكه كاندیدی هه‌ردوولا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ خۆش بێت.
چه‌ند رۆژێك له مه‌وبه‌ر ئیئتیلافی نیشتمانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێكهاته‌كانی ناوخۆی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ست و تێیدا به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كاندید كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هه‌ندێك له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناو ئیئتیلافه‌كه نارِازین به كاندید كردنی عه‌بدولمه‌هدی، له‌لای خۆشییه‌وه ده‌وڵه‌تی یاسا سووره له سه‌ر كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆسته‌كه.
