عێراق و ئه‌مه‌ریكا رِێككه‌وتنامه‌یه‌كى نوێیان ئیمزا كرد
گولاَن/ساڵح محمد
به‌مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى عێراق له‌ژێر سزاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و پاراستنى سامانى عێراق له ولاَتانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردو حكومه‌تى عێراق و ئه‌مه‌ریكا رِێككه‌وتنێكیان ئیمزا كرد.
\"هوشیار زێباری\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رِێككه‌وتنامه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ \""جه‌یمس جێفری\"" باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئیمزا كرد له‌میانه‌ى پێشوازى كردنى له باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له باره‌گاى خۆى له شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق، به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌كه ئه‌مه‌ریكا هاوكارى عێراق ده‌كات بۆ رِزگاربون له برِگه‌ى حه‌وتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكى تر‌ى رِێككه‌وتنامه‌كه‌ى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا هاتوه كه پارێزگارى له پاره و سامانى عێراق ده‌كرێت له ولاَتان، و ئه‌و سكالاَیانه‌ى كه‌له‌لایه‌ن هاولاَتیانى ئه‌مه‌ریكاوه له رِژێمى پێشوى عێراق كراوه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
حكومه‌تى عێراق هه‌وڵه‌كانى چرِكردوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى رِزگاربون له برِگه‌ى حه‌وتى سزاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه به‌هۆی جه‌نگه‌كانى رِژێمى پێشوى عێراق به‌سه‌ر عێراق سه‌پێنراوه، و به‌پێى ئه‌م سزایه‌ش عێراق ناتوانێت مامه‌ڵه‌ى سه‌ربازى و كرِینى چه‌ك و ته‌مه‌نى ئه‌نجام بدات.
"
