ئه‌مرِۆ بایدن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه
برِیاره ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن كه ئێستا به سه‌ردانێك له عێراقه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كۆببێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌لاح مسته‌فا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ عێراق و ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی له‌میانی سه‌ردانییه‌كه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی كۆده‌بێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باس له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێم و كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت قۆناخی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، باسی له‌وه‌شكرد به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارزانی و بایدن تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی گۆرِه‌پانی سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
مسته‌فا سه‌ردانییه‌كه‌ی بایدنی بۆ هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خدان گرنگی پێدانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌رێمی كوردستان و پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌مدا.
