له دوو رۆژی داهاتوو ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ تاوتوێكردنی دوو پرس كۆده‌بێته‌وه
به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق له بری هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا له دوو رۆژی داهاتوو ئیئتیلافی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی به ماڵپه‌رِی \"دوله المواگن\""،ی راگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی له سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌كانیان ده‌به‌سترێ، برِیاریشه تاوتوێی پرسی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه له بری هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مالیكی پێداگری ده‌كات له سه‌ر خۆكاندید كردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا برِیاره ئیئتیلافی نیشتمانی سێ كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێرێ، به‌هێزترین كاندیده‌كانیش عادل عه‌بدولمه‌هدی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌بن.
پێشتر هه‌ریه‌ك له ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هاوپه‌یمانییه‌تیان پێكهێنا به‌لاَم دواتر به‌هۆی ده‌ستبه‌ردار نه‌بوونی مالیكی له دووباره خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كه په‌كی كه‌وت."
