ئه‌لعێراقییه به‌شێكی برِگه‌كانی كارنامه‌ی كوتله‌ی كوردستانی به ده‌ستووری له قه‌ڵه‌م ده‌دا
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه زیاد زه‌ربی رایگه‌یاند ئه‌و 19 برِگه‌یه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان خستوویه‌تییه به‌رده‌م كوتله عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تی، به‌شێكیان قه‌بوڵ كراون و به‌شێكی دیكه‌ش ره‌تكراونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكیدا زه‌ربی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لێژنه‌ی دانووستكاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ تاوتوێكردنی كارنامه‌كه‌ی كوتله‌ی كوردی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرێداوه، له میانی تاوتوێكردنی ته‌واوی برِگه‌كانی ناو كارنامه‌كه جه‌ختیان له سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌شێكی زۆری برِگه‌كان كردۆته‌وه كه ده‌ستوورین و جێبه‌جێكردنیان پێویسته له‌ناو ئه‌و برِگانه‌ش پرسی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ، زه‌ربی گوتی: نابێت ماده‌ی 140 فه‌رامۆش بكرێت به‌ڵكو ده‌بێت وه‌كو خۆی كه له ده‌ستووردا هاتووه كاری جێبه‌جێكردنی بۆ ئه‌نجام بدرێت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ماده‌ی 140 به‌ڵكو ده‌بێت ته‌واوی ماده ده‌ستوورییه‌كان وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سه‌ر به‌كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه روونی كرده‌وه هه‌ندێك برِگه‌ی ناو كارنامه كوردییه‌كه له‌لایه‌ن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ره‌تده‌كرێته‌وه له ناویاندا، ئه‌و برِگه‌یه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌ر كاتێك له حكومه‌ت كشایه‌وه ئه‌و كات حكومه‌تی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، هه‌روه‌ها داواكردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و چه‌كداركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و برِگانه‌ی دیكه‌ن كه ئه‌لعێراقییه ره‌تیان ده‌كاته‌وه.
