دیندار نه‌جمان: دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان له نێوان لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌لعێراقیه لایه‌نه‌كان ناگه‌یه‌نێته رێكه‌وتن
هه‌ولێر _ سامان
دیندارنه‌جمان ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند سه‌ره‌رِای خستنه‌رووی پرۆژه‌یه‌كی حكومه‌تی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان له نێوان هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌لعێراقه ئه‌سته‌مه بتوانرێ به‌م زووانه حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێ.
دیندار نه‌جمان به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" خستنه‌رووی پرۆژه‌یه‌ك له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان له نێوان هه‌ر دوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌لعێراقیه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سێ پۆسته سیادیه‌كه ناكات\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" راگرتنی دانووستاندنه فه‌رمیه‌كان له نێوان هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌لعێراقیه به زیانی پرۆسه‌ی دانووستاندنی نێوان لیسته برِاوه‌كان ده‌بێت\"".
وتیشی\"" به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو بێت ده‌بێت ئه‌و دوو لیسته دانووستاندنه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، چونكه پێكهێنانی حكومه‌ت به بێ به‌شداری هه‌ر یه‌ك له‌م دوو لیسته ناكرێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه فراوان و به به‌شداریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌نه‌وه\"".
"
