عوسمان: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كوتله سیاسییه‌كان جگه له درۆ‌و موجامه‌له هیچ دڵنه‌واییه‌كی بۆ گه‌لی عێراقی تێدا نه‌بووه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان روونی كرده‌وه ته‌واوی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له نێوان كوتله سیاسییه‌كان ده‌به‌سترێ سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ده‌رن له راشكاوی، به‌ڵكو هه‌موو دانیشتنه‌كان پرِن له موجامه‌له‌و درۆ.
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سهرهرِای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌و دانیشتنی نێوان كوتله‌كان له وه‌ته‌ی چه‌ند مانگی رابردووه‌وه به‌رده‌وامیان هه‌یه بهلاَم هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك راشكاوانه نه‌بووه ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانیش روویانداوه ته‌نیا قسه‌ی خۆش و نان خواردن بووه، گوتیشی ده‌بوو له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی مانگی رابردوو ئه‌نجامی باش به ده‌ست هاتبایه بهلاَم كۆبوونه‌وه‌كان هیچیان بۆ گه‌لی عێراق نه‌هێنایه ئاراوه.
عوسمان باسی له‌وه‌كرد له كاتێكدا سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان نه‌یانتوانی له‌و ماوه زۆره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان كارێك بكه‌ن گه‌لی عێراقی پێرِازی بكه‌ن ئه‌دی ده‌بێت وهلاَمیان بۆ ئه‌و پرسیاره چی بێت.
جێی باسه تا ئێستا به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان كوتله سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو نه‌توانراوه حكومه‌ت پێكبهێنرێت سهرهرِای ئه‌وه‌ی كوتله‌كان له ناو خۆیاندا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌ستووه.
