مێلگه‌رت: راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به عێراق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه چاوه‌رِوان نه‌كراو ده‌بێت
له لێدوانێكدا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌ككگرتووه‌كان له عێراق ئاد مێلگه‌رت دووپاتیكرده‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی راپۆرتێكی ئیجابی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به پرسی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی داهاتوودا، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامی راپۆرته‌كه ناچاوه‌رِوانكراو ده‌بێت بۆ ئه‌وان.
مێلگه‌رت روونی كرده‌وه دوو پرس هه‌یه ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت یه‌كه‌میان: هه‌موو كوتله‌كان رێكبكه‌ون له پێناو یه‌ك ئامانجدا ئه‌مه‌ش له میانی گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كانی نێوانیان و هه‌ڵبژاردنی یه‌ك كاندید به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكرێت به پێكهێنانی حكومه‌ت.
پرسی دووه‌م: مالیكی و هه‌موو كوتله‌كانی دیكه دان بنێن به حكومه‌تی ئێستا كه حكومه‌تێكی ماوه به‌سه‌رچووی به‌رِێكدرنی كاره‌كانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مێلگه‌رت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كارده‌كه‌ن بۆ سوود وه‌رگرتن له كات له پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌لاَم ئه‌و هه‌وڵه كارێكی گونجاو نییه چونكه دواجار پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بێت پشت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببه‌ستێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسین سه‌عدون رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش برِیارێك ده‌رده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق دانییه چونكه تا ئێستاش هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌ن كه زه‌حمه‌ته دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له 14 ی ئاب ببه‌سترێ.
جێی باسه برِیاروایه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له 4 ی ئاب راپۆرتێكی تایبه‌ت به عێراق پێشكه‌ش بكات.
