به‌رێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى سلێمانى ورك شۆپێكى سىَ رۆژه‌ى بۆ رِاگه‌یاندنكارانى سنورى پاریزگاى سلێمانى ساز كرد

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى سلێمانى ورك شۆپێكى سىَ رۆژه‌ى بۆ رِاگه‌یاندنكارانى سنورى پاریزگاى سلێمانى ساز كرد
سلێمانى : سۆران مارف كه‌ریم
به‌مه‌ستى گرنگى دان به‌ توانسته‌كانى رۆژنامه‌نووسان بایه‌خ دان به‌ تواناكانیان .رۆژانى (25و 26و27/7/2010 له‌ كتێبخانه‌ى گشتى سلێمانى به‌شى مه‌شق و راهینانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى سلێمانى ورك شوپێكى بۆ رۆژنامه‌نووسانى سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌ ناونیشانى (نوێترین شێوازه‌كانى توێژینه‌وه‌له‌ بوارى رِاگه‌یاندندا) بۆ به‌رِێز (دلشاد مسته‌فا)ساز كرد كه‌ تیایدا به‌رِێز (دلشاد مسته‌فا )هه‌موو ئه‌و بنه‌ما زانستیانه‌ى باس كرد كه‌وا گرنگن بۆ نویترین شێوازى توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ بوارى راگه‌یاندندا ئه‌وه‌ى شایانى ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ ورك شوپانه‌ گرنگى مه‌هامى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌ بۆ پراكتیزه‌ كردن و گه‌شه‌ كردنى رۆنامه‌گه‌رى كوردى به‌ شێوه‌یه‌كى زانستیانه‌
Top