بایدن: ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق له واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا
گولاَن/ساڵح محمد
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا جه‌ختى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه له واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه هێزه‌كانیان له عێراق ده‌كشێنه‌وه حكومه‌تى عێراق پێكبهێنرێت یان نا.
(جۆزیف بایدن) جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌پێى نه‌خشه‌ى خۆى به‌رِێوه‌ده‌چێت له مانگى ئاب كرده‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆتایی دێت چاوه‌رِێی پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ناكرێت، و په‌یوه‌ست ده‌بێت به واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له عێراق.
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باسى له بارى ئاسایشى عێراق كرد و گوتى: بارى ئه‌منى عێراق به‌هاوكارى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێشچونى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه و دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له عێراق هێشتا 50هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له عێراق ده‌مێنێته‌وه بۆ پاراستنى ئه‌منى ئه‌و ولاَته.
له‌كۆتاییدا جۆزیف بایدنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گوتیشى:
گومان له‌وه‌دا نییه كه په‌یوه‌ست ده‌بین به به‌ڵێنه‌كانمانه‌وه و له‌واده‌ى دیارى كراودا له عێراق ده‌كشێینه‌وه، و ته‌نها 50 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌مێننه‌وه، و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر تێكچونى بارى ئاسایشى عێراق.
شایانى باسه به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا برِیاره له كۆتایی مانگى ئاب كرده‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆتایی پێبێت پێش ئه‌وه‌ى له كۆتایی ساڵى 2011 به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێننه‌وه.
