ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان دوای كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به ئه‌نجامدانی دانووستاندنه‌كانی ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی فراكسۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ سایتی (گولاَن میدیا): ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان دوای كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به ئه‌نجامدانی دانووستاندنه‌كانی ده‌كاته‌وه
ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌مم سه‌رۆكی فراكسۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند ئیتلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان تا ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی سه‌رۆك فراكسۆنه‌كان هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ل لایه‌نه‌كان ئه‌نجام نادات.
نه‌جیب باڵه‌ته‌یی سه‌رۆكی فراكسۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان چاوه‌رِوانی كۆبونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی سه‌رۆك فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئیتلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان تا ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی سه‌رۆك فراكسۆنه‌كان هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ل لایه‌نه‌كان ئه‌نجام نادات، به‌لاَم له دوای رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه دانووستاندنه‌كانی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان له گه‌ل لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ست پێده‌كاته‌وه\"".
وتیشی\"" پێشبینی ده‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی سه‌رۆكی فراكسۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق ده‌رئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له دانووستاندنه‌كانی داهاتووی لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتنێك به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی هه‌ر سێ پۆستی سیادی عێراق\""."
