سه‌در مه‌رجه‌كانى بۆ پشتیوانى كردنى مالیكی ئاشكرا ده‌كات

سه‌در مه‌رجه‌كانى بۆ پشتیوانى كردنى مالیكی ئاشكرا ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
ناكۆكیه‌كانى نێوان موقته‌دا سه‌در و نورى مالیكى به‌رده‌وامه‌ و سه‌در ئاماده‌نییه‌ پشتگیرى مالیكی بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق، له‌به‌رامبه‌ر پشتگیرى كردنى له‌ نورى مالیكی موقته‌دا سه‌در مه‌رج له‌به‌رده‌م لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا داده‌نێت كه‌ نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.

به‌پێى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان حكومه‌تى ئێران داواى له‌ موقته‌دا سه‌در كردوه‌ كه‌ پشتیوانى له‌ نورى مالیكی بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق له‌به‌رامبه‌ردا موقته‌دا سه‌در داواى كردوه‌ كه‌ ده‌بێت نورى مالیكی له‌ماوه‌ى 10 رِۆى داهاتودا سه‌رجه‌م به‌ندكراوانى رِه‌وتى سه‌در ئازاد بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا كه‌ حوكمى له‌سێداره‌دانیان بۆده‌رچوه‌.

رِه‌وتى سه‌در كه‌ كه‌سایه‌تى ئاینى شیعه‌ى عێراق \"موقته‌دا سه‌در\"" سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات یه‌كێكه‌ له‌ پێكهێنه‌رانى لیسى ئیئتلافی نیشتیمانى كه‌ خاوه‌نى سێهه‌مین ده‌نگى هه‌ڵبژاردنه‌كانى رِابدروى عێراقه‌ و دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ست كه‌ نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، به‌لاَم موقته‌دا سه‌در ئاماده‌نییه‌ پشتگیرى له‌ كاندیدكردنى نورى مالیكی بكات و داواى ئازادكردنى سه‌رجه‌م به‌ندكراوانى رِه‌وته‌كه‌ى ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پشتگیرى كردنى له‌ مالیكی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌سه‌رۆك وه‌زیران.

چاودێرانى سیاسی پێیان وایه‌ كه‌ حكومه‌تى ئێران پشتگیرى له‌ كاندیدكردنه‌وه‌ى نورى مالیكى ده‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق بۆ خولى دوه‌م له‌سه‌ر یه‌ك له‌هه‌وڵى قایل كردنى موقته‌دا سه‌دره‌ بۆ پشتگیرى كردن له‌ نورى مالیكی.

شایانى باسه‌ زیاتر له‌ چوار مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى عێراق ئه‌نجام دراوه‌ به‌لاَم تائێستا حكومه‌تى عێراق پێكنه‌هێنراوه‌ به‌هۆى رِێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌ سیادیه‌كان به‌تایبه‌ت پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێى ده‌ستورى عێراق و برِیارى دادگاى بالاَى فیدرِالی ته‌نها چه‌ند رِۆژێك ماوه‌ له‌به‌رده‌م لیسته‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت."
Top