بالەی پێشمەرگەی سلێمانی باڵا دەستی عێراق بوو

بالەی پێشمەرگەی سلێمانی باڵا دەستی عێراق بوو
بالەی پێشمەرگەی سلێمانی باڵا دەستی عێراق بوو
تیپی باڵای یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەمساڵ تاکە یانەی باشووری کوردستان بوو کە بەشداری کێبرکێیەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی عێراقی کردبوو، سەڕەرای ئەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە پارەیەکی زۆری لەم تیپە سەرف کردبوو بەھێنانی چەندین یاریزانی بەتوانا لەسەر ئاستی عێراق، بەڵام دواجار توانی ئامانجەکەی بپێکی و جگە لە گەیشتی بۆ قۆناخی بژاردە و بڕینی ھەمووقۆناخەکان لە ھەریەک لە شارەکانی سلێمانی و بەغدا و نەجەف و بەسرا کە لە نێو پێنج بەھێزترین تیپی ئاستی عێراق توانی نازناوەکە لە باشترین یانەکانی عێراق بڕفێنێت و بیگەرێنتەوە شاری سلێمانی ، تا کۆتایی ھاتنی خولەکەش ھەریەک لە یانەکانی شورتە و غازی باشوور کێبرکێ توندیان لەگەڵ یانەی پێشمەرگە کرد، بەڵام پێشمەرگەکانی سلێمانی بە ئاست و بە ئەنجامیان ھەموو یانەبەھێزەکانی عێراقیان لە دوای یەک رێز کرد و ٥٣ خاڵی یەک لەدوای یەک لەم وەرزە کۆکردەوە و بووە پاڵەوانی یانەکانی عێراق ئەمساڵیش بە نوێنەرایەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشداری لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی دەکات، کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی بە رێنماییەکانی ڕاھێنەری بەتوانای یانەکەیان دکتۆر سەلاح کانەبی توانیان ئاست و ئەنجامی شایستە بۆ شاری سلێمانی بەدەست بھێنین و ئەوەشیان سەڵماند کە تاکە یانەی کوردستانن کە دەتوانن کێبرکێ لەگەڵ بەھێزتر یانەکانی عێراق بکەن لەسەر بەدەستھێنانی نازناو .
کارزان کانەبی
Top