میران کەریم خەریکی رێکەوتنە لەگەڵ یانەیەکی ئەڵمانی
چەندین یاریزانی کورد لە ماوەی ڕابردوو چوون تاراوگە بە ئامانجی باشتر بوونی بارودۆخی ژیانیان و چوونە قۆناخێکی ترەوە ، میران کەریم یاریزانی پێشووی یانەی برایەتی و کە ئەم وەرزە لە خونایابی یانەکانی کوردستان ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو ھەرچەندە ھەوڵی زۆریشدا لە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولەکە یاری بۆ یانەکەی بکات، بەڵام گرفتی تەواو نەبوونی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی لە ووڵاتی ئەڵمانیا نەیتوانی لەگەڵ یانەی پێشمەرگە یاری بکات، ئێستاش لە ھەوڵی ئەوەدایە بۆ یانەیەکی ئەو ووڵاتە یاری بکات ، لەم بارەشەوە میران کەریم لە وڵاتی ئەڵمانیایەوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھەوڵمدا بگەرێمەوە بۆ شاری ھەولێر بۆ ئەوەی درێژە بە یارییەکانم بدەم لەگەڵ یانەی پێشمەرگە بەڵام ئیقامم تەواو نەبووە بۆیە نەمتوانی بگەرێمەوە، لەبارەی مانەوەشی لە ئەلمانیا و بەردەوامبوون لە وەرزش کردن گوتیشی" بەلێ دوو تا سێ یانەیە بەڵام جارێک ماوە کارەکانم لەگەڵیان کە بچم قسەیان لەگەڵ بکەم، بەڵام یانەیەکی پلە سێ ھەیە بە ناوی دوسیل دۆرف ھەر لەو شارەیە کە من لێ نیشتە جێم ، جگە لەوەش یانەی فۆتونە دوسل دۆرفیش قسەم کردووە ئەوان پلە دوون قسەم لەگەڵیان کردووە بەڵام جارێک کارەکانم تەواو نەبووە ماوە یانەیەکی زۆر گەورەیە، زۆریش لە ئاستی من ڕازین بۆ ئەوەی یارییان بۆ بکەم ، بەڵام لە ئەوروپا ئەم کارانەی من و پەیوەندیی کردنم بە ئەوان دەبێت لە رێگای پارێزەرەوە بێت ئەو کاتە دەتوانم کارەکانم تەواو بێت ڕاستەوخۆ بچمە ریزی یانەکە، جارێک لەگەڵ یانەکە تەنیا ئەوەندە قسەمان کردووە بۆیە ھەر کارێک تەواو بووم بۆمنیش کارێکی باش دەبێت بۆمن و ھەوڵدەدەم لەگەڵ یانەیەکی ئاست بەرز بگەومە رێکەوتن و ئاستی خۆم زیاتر بەرەوو پێش ببەم.
کارزان کانەبی
