چۆن پاڵەوانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دەستنیشان دەكرێت
- یانەی پێشمەرگەی هەولێر
- پێشمەرگەی هەولێر لە یارییەكەی بەرانبەر یانەی كەركووك بەهەر ئەنجامێك سەركەوتن بە دەستبهێنێت ئەوە راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولەكە.
- ئەگەر پێشمەرگەی هەولێر یەكسانبوو و یانەی نەورۆز بەرانبەر شێروانە تووشی دۆران یان یەكسانبوو هات ئەوە دەبێتە پاڵەوانی خولەكە.
- ئەگەر پێشمەرگەی هەولێر بەهەر ئەنجامێك بدۆرێت ئەوە نازناوەكە لە دەست دەدات.
- ئەگەر پێشمەرگەی هەولێر یەكسانبوو و یانەی نەورۆز لە یانەی شێروانەی بردەوە ئەوە پێشمەرگەی هەولێر نازناوە لە دەست دەدات.
- یانەی كەركووك
- كەركووك لە یارییەكەی بەرانبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەهەر ئەنجامێك سەركەوتن بە دەستبهێنێت ئەوە راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولەكە.
- ئەگەر كەركووك بەهەر ئەنجامێك بدۆرێت ئەوە نازناوەكە لە دەست دەدات.
- یانەی نەورۆز
- یانەی نەورۆز لە یارییەكەی بەرانبەر شێروانە تەنیا پێویستی بە بردنەوە هەیە و دەبێت یاری نێوان هەردوو یانەی كەركووك و پێشمەرگەی هەولێر یەكسان بن تا ببێتە پاڵەوانی خولەكە.
- یانەی نەورۆز بەهەر ئەنجامێك تووشی دۆران بێت یان یەكسان بێت ئەوەی نازناوەكە لە دەست دەدات.
- ئەگەر یانەی نەورۆز لە یانەی شێروانە بباتەوە، لە یارییەكەی كەركووك و پێشمەرگەی هەولێر هەر كام یانە سەركەوتن بە دەستبهێنێت ئەوە نەورۆز نازناوەكە لە دەست دەدات.
- یانەی شێروانە
شێروانە بەفەرمی لە دەرەوەی ركابەری بە دەستهێنانی نازناوی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستانە ئەگەر لە یاری بەرانبەر نەورۆز بەهەر ئەنجامێك سەركەوتوو بێت ئەوە چانسی بردنەوەی نابێت.
رێبین رەمزی
