ئامێرێك بۆ لەناوبردنی میكرۆبەكان
مۆڵ و هایپەرماركێتەكان لە كوردستان هەروا دێت و زیاد دەبن، زۆربەیان پلیكانەی «قادرمە«ی كارەباییان هەیە، راستە قادرمەكان كارئاسانییەكی زۆر دەكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە زۆربەی خەڵك دەستی پێوەدەگرن و دەستی لێدەدەن جا هەموو جۆرە دەستێك! ئیدی بە سەدان میكرۆب ئالودە دەبن، ەی وا هەیە نەخۆشی وا هەیە كە میكرۆبەكانی دەگوازرێنەوە.. بۆ ئەم مەبەستە ئێل جی ئامێری بەرهەم Clear Win هێناوە كە لە تیشكی سەرووی شین كەڵك وەردەگرێ، ئامێرەكە وزەی خۆی لە خودی جوڵەی قادرمەكە وەردەگرێت. بەهۆی ئەو ئامێرەوە خەڵكێكی زۆر لە نەخۆشی دەپارێزرێن.
