كیبۆردێكی سەرنـــــــــــــــــــــــــــج راكێش و ناوازە

كیبۆردێكی سەرنـــــــــــــــــــــــــــج راكێش و ناوازە
كیبۆرد لەكۆمپیوتەردا گرنگترین پارچەی لاوەكییە، بەبێ كیبۆرد بەكارهێنەر ناتوانێت ئەركەكانی جێبەجێ بكات، لەو چەند ساڵەی دواییدا كیبۆردەكان گۆڕانكاریان بەسەرداهات، هەم لە ستایل و هەم لە تواناكانیاندا.. كیبۆرد دەكرێ بڵێین هەمان ئامێری «تایب»ی كۆنە.. بۆیە لەم ماوەیەدا هەوڵدراوە بە هەمان ستایلی «تایب» كیبۆرد بەرهەم بێنن وەك كیبۆردی ناوازەی AZIO. ئەم كیبۆردە لە تواناییدا رەنگە وەك كیبۆردە سەرنج راكێشەكانی مایكرۆسۆفت و ئەپل نەبێت، بەڵام لە ستایل و ناوازەییەدا وێنەكە بۆخۆی دەدوێت.. بە بلوتوس لەگەڵ دیسكتۆپ و لاپتۆپ پەیوەند دەدرێت، سێ رەنگی هەیە و زێڕینەكەی گرانترە لەوانی دیكە..
Top