هەرچەندە كۆمەڵگا لە هەموو شوێنێكی جیهانەوە بەدەست گیرۆدەبوون بەدەست مۆبایلەوە دەناڵێنێ و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بەهۆی ئەو ئامێرەوە بەرەو سستی رۆیشتوون، بۆ نموونە كەسێك میوانداریت دەكا یان پێچەوانە، لە دانیشتنێكی دە كەسیدا هەمووی سەری بەسەر مۆبایلەكەی داگرتووە، جا یاری بكات یان بە چاتەوە خەریك بێت.. یاری كردن بە مۆبایل ئاسانترە، بەڵام چێژی كەمترە، چونكە شاشەكە بچووكە و بەهۆی نەبوونی دوگمەی تایبەتەوە كۆنترۆڵ كردنیشی ئاسان نییە، بەڵام «كۆنترۆڵێر» یان ئامێری كۆنترۆڵ كردنی گەیم لە مۆبایلیشدا بەرهەم هاتوون و ئەركەكە ئاسانتر دەكەنەوە. ریمۆت كۆنترۆڵی جۆری MadCatz GameSmart C.T.R.L یەكێكە لەم «كۆنترۆلێر»انە... بۆ كۆمپیوتەر و ئەندرۆید دەگونجێت، بەتایبەتی بۆ مۆبایلە هۆشمەندە پێشكەوتووەكانی وەك گەلەكسی7 نیكسۆس6 و ئێل جی...تاد. ئەم كۆنترۆڵە وەك دەسكی گەمەی ئێكس بۆكس 360 دەچێت. دوو دەسكی ئەنالۆگی 4 دوگمەیی و دوگمەیەكی هەڵبوون و گەڕانەوەی هەیە..